سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ چەند لایەنیکى دیکەى سیاسى عێراق کۆبووەوە کوردستانی

نوچه‌ نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە گەڵ ئەمەیندارى پڕۆژەى نیشتیمانى و چەند لایەندێکەى عێراقى کۆبووە و گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و بەغدا کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە (14/ كانوونى دووەم/ 2024)  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دوا ديداريدا له‌ به‌غدا، له‌گه‌ڵ شێخ جه‌مال ئه‌لزارى، ئه‌ميندارى گشتيى پرۆژه‌ى نيشتمانيى عێراقى، ده‌رباره‌ى دۆخى وڵات هاوڕا بوون كه‌ ده‌بێ به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك ڕه‌چاوى به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى نيشتمانى بكرێت، هه‌روه‌ها داكۆكييان له‌ سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منيى عێراق و ته‌بايى و هاريكاريى پێكهاته‌كانى كرده‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له‌ پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستان و پشتگيرى له‌ هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراليى عێراق و مسۆگه‌ركردنى ماف و شايسته‌كانى، كرايه‌وه‌.

هەر ئەمڕۆش سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ موسه‌ننا ئه‌لسامه‌ڕائى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ئه‌لعه‌زم، تيشكيان خسته‌ دوا پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى عێراق و پێويستيى وڵاتيان به‌ هاريكاريى هه‌مه‌لايه‌نه‌ى هه‌مووان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان، دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پاراستنى سه‌قامگيرى و به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى عێراق و پشتگيرى له‌ گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراليى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن و دابينكردنى ماف و شايسته‌كانى هه‌رێمى كوردستان.

 

لە درێژەى سەردانەکەى بۆ بەغدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ هومام حه‌مموودى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئيسلاميى عێراق كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسيان له‌ دۆخى عێراق به‌گشتى كرد و داكۆكييان له‌ پاراستنى سه‌قامگيريى وڵات و به‌دوورگرتنى له‌ لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى هه‌مووان.

گرنگيى هاريكاريى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى‌ ئاڵنگارييه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین