سەرۆك وەزيرانى ئوستوڕاڵيا لێكۆڵينەوە بە بەشدارى وڵاتەكى لە جەنگى عێراق دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەنتۆنى ئەلبانزي، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل فەرمانى دەركردووە، لێكۆڵينەوە لە هۆكارى ئاشكرا نەكردنى بەڵگەنامە نهێنييەكى بەشدارى وڵاتەكەى لە (2003) لە جەنگى پڕۆسەى ئازادكردنى عێراق بكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (سێى كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى  (حوڕە) بڵاوى كردەوە، سەرۆك وەزيرانى ئوستوڕاڵيا رايگەياندووە، هاووڵاتيانى وڵاتەكەى مافى خۆيانە بزانن بۆ لە (2003) حكومەتى ئوستوڕاڵى بەشدارى جەنگى عێراقى كردووە.

دووشەممەى رابردوو دامەزراوەى ئەرشيفى نيشتمانى ئەو وڵاتە فەرمانى دەكرد، لە مانگى كانوونى دووەمى ئەمساڵ ماوەى نهێنى بەڵگەنامەكان كۆتايى دێت و هاووڵاتيان دەتوانن ئەو بەڵگەنامانە ببين، بەڵام ئەو دامەزراوەيە (78) بەڵگەنامەى پەيوەست بە جەنگى عێراقى بەلاناوە.

سەبارەت بە هۆى بەلانانى ئەو بەڵگەنامانە هۆيەكەى ئەوەيە بۆ ليژنەى ئاسايشى نەتەوەيى ئامادەكراوە، كە ليژنەيەكى تێكەڵە لە وەزيرەكان بڕيارى پەيوەست بە ئاسايشى نەتەوەيى و سياسەتى دەرەوە دەردەكەن، بەشدارى ئەو وڵاتەش لەو جەنگە لەدواى بڕيارى ئەو ليژنەيە بوو.

سەرۆك وەزيرانى ئێستا حكومەتى پێشووى بە سەرۆكايەتى سكۆت مۆريسۆن تۆمەتباركرد بە شكستخواردن لە گرتنەبەرى رێوشوێنى پێويست بۆ رادەستكردنى هەموو بەڵگەنامەكانى دامەزراوەى نيشتيمانى، كە بڕيار بوو سێ ساڵ پێش ئێستا بڕيار بوو ئاشكرا بكرێت.

سەروەك وەزيران جەختى لەسەر ئەوە كردەو، دينيس ريچاردسۆن، فەرمانبەرى خانەنشينى دياريى كردووە تاوەكوو لێكۆڵينەوە لەو بەڵگەنامانەى لەچوارچێوەى شاردنەوەى سياسى بەڵگەنامەكان بكات.

لە مانگى ئادارى (2003)  ئوستڕاڵيا بەشدارى لە هاوپەيمانى نێودەوڵەتى بە سەرۆكى ئەمەريكا هێرشى كرد بۆ كۆتاييهێنان بە دەسەڵاتى حزبى بەعس بە سەرۆكايەتى سەدام حوسێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین