حكومەتى عێراق بوودجە بۆ سێ ساڵى داهاتوو هەمووار دەکاتەوە
نوچه نێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (یەکى کانوونى دووەم/2024) ماڵپەڕى (بەغدا تودەى) بڵاوى کردەوە، حەیدەر شێخ رایگەیاند، حکومەتى عێراق دەیەوێت هەموارى بودجە بۆ سێ ساڵى داهاتوو بکاتەوە.
ئەو لێکۆڵەرە جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، هەندێک هەمووار لە هەندێک ماددەکانى یاساى بودجە دەکرێت، کە بریتییە لە گواستنەوەى دارایى و کەمکردنەوەى خەرجى ناپێویست.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى حەیدەر شێخ ئاماژەى بەوە کرد، هەموو ئەوانە کاریگەرى لەسەر کەمبوونەوەى کورهێنانى دارایى دەبێت کە چاوەڕوان دەکرێت بۆ ئەمساڵ (40) ترلیۆن دینار بێت، هەروەک وەزارەتى دارایى کار لەسەر هەمووارى رەشنووس و رەوانەکردنى بۆ ئەنجوومەنى وەزیران دەکات، لەدواى ئەوەى ئەنجوومەنى وەزیران پەسندى کرد، وەک دەقێکى یاسایى بۆ هەموارى یاساى بودجە رەوانەى پەرلەمانى دەکات.
بوودجەى ئێستا گەورەترین بوودجەیە لە مێژووى عێراق، بەهاکەى دەگاتە (153) ملیار دۆلار بۆ هەر ساڵێک، لەگەڵ ئەوەشدا کورتهێنانى ساڵانە دەگاتە (48) ملیار، ئەوەش بەرزترین کورتهێنانە، دوو ئەوەندەى ساڵى (2021) کە بڕەکەى (19) مليار بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment