وەزارەتى نەوتى عێراق داهاتى مانگى رابردووى فرۆشى نەوتى بڵاوكردەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەزارەتى نەوتى عێراق لە راگەيێندراوێكدا داهاتى نەوت لە مانگى رابردوو بڕەكەى زياتر لە هەشت مليار دۆلار بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (25/ كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردەوە، وەزارەتى نەوتى عێراق لە راگەيێندراوێكدا بەگوێرەى ئامارى كۆتايى كۆمپانياى بە بازاڕكردنى نەوتى عێراق (سۆمۆ) وردەكارييەكانى بڵاوكردەوە، كە لە مانگى تشرينى دووەم عێراق بڕي (102) مليۆن و (975) هەزار و (782) بەرميلى نەوت فرۆشتووە، داهاتەكەى (8) مليار و(481) مليۆن و (558) هەزار دۆلار بووە.

سەبارەت بە وردەكارييەكانيش لە راگەيێندراوەكە هاتووە، كۆى گشتى رەوانەكراوى نەوتى خام لە مانگى تشرينى دووەم بەم جۆرە بووە، لە كێڵگەكانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق  (101) مليۆن و(764) هەزار و(620) بەرميل نەوت رەوانەكراوە،  لە گەيارە مليۆنێك و (38) هەزار و (779) بەرميل نەوت رەوانەكردەوە، بڕى نەوتى رەوانەكراو بۆ ئوردن (172) هەزار و (383) بەرميل نەوت بوو.

سەبارەت بە نرخەكەشى بە كۆى گشتى بۆ هەر بەمليێك نەوت گەيشتە  (82) دۆلار و (365) سەنت، كە لەلايەن (33) كۆمپانياى جيهان لە رەگەزى جياواز كڕدراوە، بەشێكى ئەو نەوتەش لە كێلگەى گەيارە و كەركوك بە تەنكەر رەوانەكراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین