ئيسرائيل چەند کۆمەڵەگیەکى لە باكوور داخست عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دەسەڵاتدارانى ئيسرائيل بڕياريان دا لە كاتژمێر شەشى بەيانى ئەمڕۆوە ژمارەيەك کۆمەڵگەى جوونشین باكوور تا كاتێكى ناديار دابخەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (25/ كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، گوتەبێژى شارەوانى كريات شەموونە رايگەياند، بەهۆى ئەو دۆخە خراپەوە دەسەڵاتدارانى ئيسرائيل بڕيارى دا ژماريەكى زۆر كۆمەڵگە جوو نشينەكان دابخات، ئەوەش بەهۆى مەترسى درووستبوونى جەنگ لەگەڵ حزبوڵاى لوبنانى، سەبارەت كاتى كردنەوەى خێوەتگەكانيش گوتەبێژەكەى جوو راگەياندووە، كاتى كردنەوەى ديار نييە.

ئەنجوومەنى ناوچەيى لە خيوەتگەكانى جليل رايگەياند، لە كاتژمێر شەشى بەيانى ئەمڕۆ سەرجەم رێگاكانى ئەو ناوچەيە دادەخرێت، ئەوەش لە ترسى هێرشەكانى حزبوڵاى لوبنانييە. 

رۆژنامەى وۆڵ ستريت جۆرناڵ بڵاوى كردەوە، جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا هانى بينيامين ناتەنياهۆ، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل داوە هێرشى پێشوەختە نەكاتە سەر حزبوڵا هۆشداريشى داوە لە فراوانبوونى جەنگى ناوچەيييە. 

نووسينەى سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيليش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، بايدن بڕواى بە بنيامين ناتەنياهۆ نەهێناوە، كە هێرش بكاتە سەر حزبوڵاى لوبنانى.

سەبارەت بەو هێرشانە نەعيم قاسم، جێگرى حەسەن نەسروڵا ئەميندارى گشتى حزبوڵا رايگەياند، حزبوڵاى لوبنانى وەڵامى بڕيارەكانى ئيسرائيلى دەداتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین