ئه‌مه‌ریكا دڵنیایه له‌وه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى نه‌وت وه‌ك چه‌كێك له جه‌نگى غه‌زه به‌كار ناهێنن
نوچه نێت
وه‌رگێرانى: ئیسماعیل ته‌ها
هاموس هۆكستین، راوێژكارى بالأى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، سه‌ره‌ڕاى زیادبوونى توڕه‌ییه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بى، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا دڵنیایه كه ئه‌و وڵاتانه نه‌وت وه‌ك چه‌كێك له جه‌نگى غه‌زه به‌كارناهێنێت.
هاموس هۆكستین له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى فایننشاڵ تایمز باس له‌وه ده‌كات، دواى ئه‌وه‌ى نه‌وت بوو به كاڵایه‌ك هه‌ندێك كات وه‌ك چه‌كێك به‌كارهاتووه، بۆیه ئێمه هه‌میشه هه‌ست به دڵه‌راوكێ ده‌كه‌ین، كار له دژى روودانى ئه‌وه ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌دام ئه‌و روونادات.
هۆكستین باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئاستى هاوئاهه‌نگى نێوان ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت له كانداو له‌وانه‌ش سعوودیه له دوو ساڵى رابردوو زۆر به‌هێز بووه، هه‌ماهه‌نگى و ئاوكارى نێوان به‌كاربه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت له دوو ساڵى رابردوو زۆر به‌هێز بوو، هه‌وڵیش دراوه رێگرى له روودانى به‌ركه‌وتن له بوارى وزه بكرێت.
ئه‌و راوێژكاره ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، دوو جه‌نگى به‌هێزمان له جیهان هه‌یه، یه‌كێكیان په‌یوه‌سته به سێیه‌م گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وته له جیهان، كه رووسیایه‌یه، ئه‌وه‌ى دیكه‌ش له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته، مووشه‌كه‌كان له نزیك شوێنه‌كانى به‌رهه‌مێنانى نه‌وت تێده‌په‌رن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شت دا نرخى نه‌وت له‌م ساڵدا نزیك ده‌بێته‌وه له نزمترین ئاست.
به‌هۆى هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه غه‌زه، ئێران داواى راگرتنى ره‌وانه‌كردنى نه‌وتى بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا كرد، دژ وڵاتانى كه‌نداو كه ئه‌ندامن له رێكخراوى (ئۆپیك +) به‌ڵام داواكه‌ى تارانیان ره‌تكرده‌وه.
هۆكستین جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، وڵاتانى عه‌ره‌بى زۆرباش هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر ئه‌و قه‌یرانه ده‌زانن، واشتنن و وڵاتانى كه‌نداو هه‌میشه له‌سه‌ر هه‌ندێك پرس هاوڕا نین، به‌ڵام ده‌توانن كاریش پێكه‌وه بكه‌ن.
ئه‌و راوێژكاره گه‌وره ره‌تى كرده‌وه باس له ئه‌گه‌رى درێژكردنه‌وه‌ى دابه‌زاندنى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى (ئۆپیك +) و گفتوگۆكانى نێوان ئیداره‌ى جۆ بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه و به‌رهه‌مهێنه‌رانیدیكه بكات، به‌ڵام جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، په‌یوه‌ندى سه‌باره‌ت به‌و كۆمه‌ڵێك پر هه‌یه.
به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ى ئاگادارن له بیركردنه‌وه‌ى سعوودیه، كه گه‌وره‌ترین به‌هه‌مهێنه‌رى نه‌وته له جیهان، ده‌ڵێن، دابه‌زاندى نرخى نه‌وت بۆ نزمترین ئاست له ماوه‌ى چوار مانگ بوو، كه له هه‌فته‌ى رابردوو گه‌یشته (77) دۆلار، ئه‌وه‌ش بووه توڕه‌بوونى ئه‌ندامان سه‌باره‌ت به‌غزه، كه به‌شدار بێت له گرتنه‌به‌رى رێكارى زیاترى دابه‌زاندن.
چاوه‌روان ده‌كرێت ریاز رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له ساڵى داهاتوو له (26) تشترینى دووه‌م، كاتى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌ندامانى (ئۆپیك +) كه‌متر بكاته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌كرێت دابه‌زاندنى به‌رهه‌مهێنانى رۆژانه ده‌گاته ملیۆنێك، كه ده‌گاته نزیكه‌ى له (1%)ى هاوكارییه‌كانى جیهان..
هه‌ندێك له‌وانه‌ى نزیكن له بیركردنه‌وه‌ى سعوودیه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بریارى كۆتایى نه‌دراوه، جه‌خت له‌سه‌ر لێدوانه گشتییه‌كانى ئه‌میر عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان، وه‌زیرى وزه‌ى سعوودیه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌رى به‌هێز ئه‌وه‌یه سعوودیه هه‌وڵ ده‌دات له‌برى سه‌رنج له‌سه‌ر جه‌نگى ئیسرائیل و حه‌ماس سه‌رنج له‌سه‌ر بازاڕى نه‌وت بهێڵێته‌وه.
ریاز به شێوه‌یه‌كى لاوه‌كیش بێت سووره له‌سه‌ر برٍیاره‌كانى بۆ دۆخى بازاڕى نه‌وت، نه‌ك ره‌چاوكردنه سیاسییه‌كان.
دواى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ن جۆ بایدن و به‌ڵێندانى به دووباره هه‌ڵسه‌نگانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ سعوودیه و مامه‌ڵه نه‌كردن له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمانى شازاده‌ى جێنیشین، په‌یوه‌ندى نێوانیان ئاڵۆزبوو، به‌ڵام گفتوگۆكانى نێوان سعوودیه و ئه‌مه‌ریكا كه بووه هۆى هه‌وڵدان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ریاز و ئیسرائیل، له‌به‌ر به‌رانبه‌ر رێككه‌وتنى ئه‌مه‌نى و خواستى سعوودیه له بوارى ئه‌تۆمى، به‌ڵام جه‌نگى حه‌ماس و ئیسرائیل ئه‌و هه‌وڵه‌ى سه‌ره‌و و ژێركرده‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكى و سعوودیه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن هه‌وڵده‌ده‌ن له كۆتایى دانووستاندنه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ بونیاد بنێنه‌وه.
سه‌رچاوه: خه‌لیج جه‌دید
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment