سەرۆك وەزيرانى عێراق: داوايەك ئاراستە بەڕێوەبەرى بانكە حكوميەكان دەكات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

محەمەد شياع سوودانى، سەرۆك وەزيرانى عێراق لە كۆبوونەوەى لەگەڵ وەزيرى دارايى و سەرۆكى بانكى ناوەندى بەرێوەبەرى بانكە حكومييەكان كۆبووە، لەو كۆبوونەوە ماوەى مانگێكى مۆڵەت پێداون تاوەكوو پلانى پەرەپێدانى كارى بانكەكان پێشكەش بكەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (14/تشرينى دووەمى/ 2023) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردەوە سەرۆك وەزيرانى عێراق سەرۆكايەتى كۆبوونەوەكەى كردووە، لەو كۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر ميكانزمى كاركردن و رێكارەكان لەبارەى چاكسازى ئيدارى و بانكى كراوە، كە حكومەتى عێراق دەستى بە جێبەجێكردنى كردووە، بە يەكێك لە كارە لە پێشينەكانى چاكسازى گشتگيرى دادەنێت.

سەرۆك وەزيران داواى لە بانكە حكوميەكان كردووە، لە ماوەى مانگێكدا پلانێك پێشكەش بكەن بۆ پەرەپێدانى كارى بانكەكان كە بە بتواندرێت بە باشترين شێوە سەرچاوە دارييى و مرۆيى و تەكنيكيەكان بەكاربەهێنێت، لە دراوى كاغەز و بگوازنەوە بۆ دراوى ئەليكترۆنى، چالاكييەكان بانكييەكان و فراوانكردنى خزمەتگوزارى پێدانى ئەليكترۆنى و ئاسانكارى قەرز و پەرەپێێدانى ميكانزمى كارى كارى بانكى لەخۆ بگرێت، هەروەك پەرە بە ميكانزمەكانى كۆنترۆڵ و چاودێرى بدرێت.

لەو كۆبوونەوە سوودانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، بە رێوەبەرى بانكەكان لەژێر رۆشنايى جێبەجێكردنى پلانەكە هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانيا دەكرێت، هەروەك جەخيشى لەسەر ئەوە كردەوە، كە حكومەتى عێراق سوورە لەسەر چاكسازى راستەقينە لەسەر بنەماى چاكسازى لە بانكەكان، هەروەها لە پێناو جێبەجێكردنى ئەو چاكسازييە توانى بڕيارى بوێرانە بدات، كە بەشێوەيەك  هاوكاربێت بۆ باشتركردنى دۆخى وەبەرهێنان و پەرەپێدانى كەرتى تايبەت و گشتى.

هەر لەو كۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر جێبەجێكردنى سيستەمى گشتگيرى بانكى كرا، كە لە رێگەى پڕۆگرامى پێشكەوتووى ئەليكترۆنى و تەكنەلۆژى بێى مۆدێرن بێت لە مامەڵەكردن لەگەڵ هەموو بانكەكان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین