ره‌وتى حیكمه‌:  نێچیرڤان بارزانى لایه‌نگرى چاره‌سه‌رییه‌ و له‌گه‌ڵ كێشه‌ نییه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

عه‌بدوڵا زه‌یدى سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتى حیكمه‌ باس له‌ گرنگى سه‌ردانه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا ده‌كات و ده‌ڵێ، "هه‌میشه‌ بڕوامان وایه‌ نێچیرڤان بارزانى خاڵى ناوه‌ندگیرییه‌ و لایه‌نگرى چاره‌سه‌رییه‌".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11ى نیسان له‌ دووه‌م رۆژى سه‌ردانه‌كه‌ى، كۆبوونه‌وه‌كانى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه‌ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ ئه‌رێنى هه‌لسه‌نگاندن بۆ بابه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌ن.

عه‌بدوڵا زه‌یدى سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتى حیكمه‌  له‌ لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى رووداو ده‌ڵێ، "ئێمه‌ هه‌میشه‌ بڕوامان وایه‌ نێچیرڤان بارزانى خاڵى به‌ یه‌كگه‌یشتن و ناوه‌ڕاسته‌ و چاره‌سه‌ره‌كانى له‌لاى پێده‌گه‌ن، هه‌میشه‌ لایه‌نگرى چاره‌سه‌رى بووه‌ و لایه‌نگرى كێشه‌ نه‌بووه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كانى هه‌رێم و حكومه‌تى فیدڕاڵى له‌ ئه‌ستۆ بگرێت".

عه‌بدوڵا زه‌یدى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ به‌غدا به‌ گرنگ ده‌زانێ و هیواى ئه‌وه‌ ده‌خوازێ ئه‌م جۆره‌ سه‌ردانانه‌ به‌رده‌وام بن
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین