حكومەتى هەرێم: پرۆسەکە دابەشکردنى نەوتى سپى نزیک دەبێتەوە لە سەنتەری پارێزگاکان کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، لەسەرەتاى مانگى (10) ئەمساڵ تاوەکو ئێستا زیاتر لە (300) هەزار خێزانى نەوتى سپییان بەسەردا دابەشکراوە.

ڕۆژى یەکشەممە (پێنجى تشرینى دووەم/2023) پێشەوا هەورامى، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "لە مانگی (9)ی ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانی بەڕێز سەرۆک وەزیران پلانی وابوو کە پێش هاتنی وەرزی سەرماو سۆڵە نەوت بەتەواوی لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشبکرێت و دواتریش بگاتە سەنتەری شارەکان."

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەبارەت بە ژمارەى ئەو خێزانانەى نەوتییان وەرکرتووە، دەڵێت، پرۆسەکە نزیک دەبێتەوە لە سەنتەری پارێزگاکان و تا ئێستا (300) هەزار خێزان بەرەو سەرەوە نەوتییان پێگەیشتووەو هەر خێزانێک بڕی (200) لیتری پێدراوە، کە بەمجۆرەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبووە.

ــ هەولێر (105) هەزار بەرمیل

ــ سلێمانی و هەڵەبجە (120) هەزار بەرمیل

ــ دهۆک (80) هەزار بەرمیل

پێشەوا هەورامى ڕاشیگەیاند، "حکومەتی فیدراڵ ساڵانە بڕی پەنجا ملیۆن لیتر نەوتی سپی وەک بەشی هەرێم دەنێرێت، بەڵام ساڵی پار تەنها بڕی (28) ملیۆن لیتری ناردووە،بۆ ئەمساڵیش لە ناوەڕاستی مانگی (11) دەست بە دابەشکردن دەکەن و ئەگەر بەشی هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی بگات پرۆسەکە لە ئێستا خێراتر دەبێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین