توركيا باڵيۆزى خۆى لە ئيسرائيل گەڕاندەوە وڵاتەكەى تورکیە

نوچەنێت

وەزارەتى دەرەوەى توركيا لە راگەيێندراوێكدا ئاشكراى كرد، باڵيۆزى وڵاتەكەى لە ئيسرائيل بەمەبەستى راوێژپێكردنى گێڕايەوە ئەنقەرە.

ئەمڕۆ شەممە (چوار/تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە وەزارەتى دەرەوەى توركيا رايگەياند، لە سايەى ئەو دۆخە كارەساتبارە مرۆيەى غەزە كە بەهۆى هێرشەكانى ئيسرائيل تووشى بووە رەتيشى دەكاتەوە هێرشەكان رابگرێت بۆ سەر كەرتى غەزە راگرێت، بانگهێشتى شاكر ئۆزكان تورونلار، باڵيۆزى وڵاتەكەمان لە تەلئەبيب كردەو. 

بەگوێرەى راگەيێندراوەكەى وەزارەتى دەرەوەى توركيا ئەو گێڕانەوە بۆ گفتوگۆ و راوێكردن، چونكە ئيسرائيل رەتى كردەوە هێرشەكان رابگرێت و رێگەش نادات هاوكارييە مرۆييەكان بگەنە كەرتى غەزە.

پێشترين حكومەتى ئيسرائيل باڵيۆزى خۆى لە ئەنقەرە بانگهێشت كردەوە، دواتريش بەهۆى لێدوانەكانى ئەردۆغان ديپلۆماتكارەكانى لەو وڵاتە بانگهێشت كردەوە. 

لەدواى هێرشەكانى حەوتى مانگى رابردوو كە حەماس كرديە سەر چەند يەكەيەكى نيشتەجێبوونى ئيسرائيل و بنكە سەربازييەكانى پەيوەندييەكانى توركيا ئيسرائيل ئاڵۆزى تێكەوتووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین