بزووتنەوەی حەماس هەڕەشەی بەرپەرچدانەوەی توند دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی رایگەیاند، هێرشی زەمینی ئیسرائیل بە ئاراستەی غەز، هەوڵێكی شكستخواردووە بۆ شاردنەوەی شكستی سەربازیی و ئەمنی حەوتی مانگ، سوپای ئیسرائیلش هەڕەشی كۆتاییهێنان بە حەماس دەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە (31/تشرینی یەكەم/ 2023) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاوی كردەوە بزووتنەوەی حەماس لە راگەیێندراوێك دا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، هێرشی زەمینی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر غەزە بە پاڵپشتی بۆردوومانی ئاسمانی و زەمینی هەوڵێكی شكستخواردووی ئەنجوومەنی جەنگ ئیسرائیل، ئەوەش بۆ شاردنەوەی شكستی ئەمنی و سەربازیی و جوانكردنەوەی وێنەی شكستخواردوویانە لە سەرەتای ئەم مانگە.

لە راگەیێندراوەكە هاتووە، كەتیبەكانی قەسام و مقاوەمە رووبەڕووی هێرشی تانك و زیپۆشەكانی سوپای ئیسرائیل بوونەوە كە لە باكوور و باشوورەوە بۆ سەر غەزە دەستیان پێ كردبوو، چاوەڕوانیش دەكرێت زیانێكی زیاتریان لەو بەرانەی جەنگ بەر بكەوێت.

بزووتنەوەی حەماس ئاماژە بەوەش دەكات سوپای ئیسرائیل هانی سەربازەكانی دەدات بۆ غەزە، بەڵام دەبێتە گۆڕستانی سەربازانیان.

لەلایەكی دیكەوە سوپای ئیسرائیل بڵاوی كردەوە لە قووڵایی كەرتی غەزە لەگەڵ چەدارانی بزووتنەوەی حەماس رووبەڕووی شەڕێكی سەخت بوونەوە.

لەدوای هێرشی حەوتی ئەم مانگە سوپای ئیسرائیل بە بەردەوامی بۆردوومانی كەرتی غەزە دەكات،تا ئێستا هەزاران كەس گیانیان لە دەستداوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین