نیویۆرك تایمز: ئیسرائیل پلانی جەنگی گۆڕیوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی ئاشكرای دەكات، بە هۆی نیگەرانی بەرپرسانی ئەمریكا سوپای ئیسرائیل پلانی هێرشێكی زەمینی فراوانی بۆ هێرشی سنووردار گۆڕیوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 29ی تشرینی یەكەمی 2023 رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی لە چەند سەرچاوەیەكی ئەمریكی ئاشكرای كردووە، ئیسرائیل پلانی هێرشی فراوانی زەمینی دەگۆڕێت، بۆ چەند هێرشێكی سنووردار، ئەمەش دوای نیگەرانییەكانی بەرپرسانی ئەمریكا دێت.

رۆژنامەكە دەڵێ‌، "پلانە سەرەتاییەكانی ئیسرائیل بۆ هێرشی زەمینی بەرپرسانی ئەمریكی نیگەران كردووە لەوەی ئامانجە سەربازییەكان شیاوی جێبەجێكردن نیین و هێشتا سوپای ئیسرائیلیش توانای هێرشی زەمینی نییە".

هەروەها رۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، بۆردومانی چڕی ئیسرائیل لە سێ‌ رۆژی رابردوودا،  دیمەنێكی دوژمنكارانەی سەختی ئیسرائیلی دەرخستووە، بۆیە بەرپرسانی ئەمریكا بە تایبەتی لوێد ئۆستنی وەزیری بەرگری ئەمریكا هەوڵی داوە پلانەكە بە ئیسرائیل بگۆڕێت. لە حەوتی ئەم مانگەوە جەنگ لەنێوان بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی و سوپای ئیسرائیل  لە غەزە هەڵگیرساوە، بە هەزاران كەس لە هەردوو لا بوونەتە قوربانی. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین