بە دوای راگەيێندراوەكەی ئەمریكا لایەنە شیعەكان كۆدەبنەوە
نوچهنێت
سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار ئاشكرای دەكات دوای بڵابوونەوەی راگەیێندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەبارەت بە بارودۆخی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ لایەنە شیعەكان لە ماڵی نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆدەبنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی یەكەمی 2023 سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ لایەنە شیعەكانی لە ماڵی نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەغدا كۆدەبنەوە.
بۆ ئەوەی تاوتوێی بارودۆخی ئەمنی و سیاسی عێراق بكەن، بە تایبەتی دوای راگەیێندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كە داوای لە دیپلۆماتكار و كارمەندانی كونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە هەولێر و لە بەغدا كردبوو، عێراق جێبهێڵن. هەروەها داوای كردبوو ئەمریكییەكان سەردانی عێراق نەكەن.
لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوو، شەش هێرش كراوەتە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق، ئەمەش دوای هەڵگیرسانی شەڕی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی و سوپای ئیسرائیل لە كەرتی غەزە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment