سوودانی: شەڕی غەزە كاریگەری لەسەر بازاڕی وزەی جیهان هەیە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میانەی بەشداربوونی لە كۆنگرەی ئاشتی لە قاهیرە باسی شەڕی غەزەی كرد و گوتی، "كاریگەری لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی و بازاڕی وزە هەیە".

ئەمڕۆ شەممە 21ی تشرینی یەكەمی 2023 محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەی ئاشتی كە لە قاهیرەی پایتەختی میسر بەڕێوەچوو، تایبەت بوو بە شەڕی حەماس و ئیسرائیل، بەشداربوو.

لە وتارێكدا سوودانی گوتی، "ئەمە كاریگەری بۆ ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت و بۆ ململانێی هەرێمایەتی سەردەكێشێ‌، هەروەها هەڕەشەیە بۆ دابینكردنی وزە لە بازاڕەكانی جیهان و تەنگژە ئابوورییەكانی جیهان قووڵ دەكاتەوە و دەرگا بۆ ململانێیەكی قووڵتر و فراوانتر دەكاتەوە".

سوودانی داوای راگرتنی ئەو دیاردانەی كرد كە "پێشێلكاریی و داگیركاری ئیسرائیل"ناوی بردن و گوتیشی ،"غەزە ئەمڕۆ تاقیكردنەوەیەكی نوێی سیستەمی جیهانییە".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین