توركيا: لەم نزيكانە هەناردەى نەوتى عێراق لە بەندى جيهان دەست پێدەكاتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

ئەلوب ئەرسەلان بەيرەكدار، وەزيرى وزەى توركيا رايگەياند، لە ئەمڕۆوە هێڵی گواستنەوەی نەوت لە بەندەری جەیهان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت ئامادەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە (دووى/تشرينى يەكەم/2023) ماڵپەڕى (شەفەق نيوز) بڵاوى كردەوە، وەزيرى وزەى توركيا رايگەياند، هێەڵكانى گوازستنەوەى نەوتى باكوورى عێراق بۆ توركيا ئامادەيە بۆ دەستپێكردنى رەوانەكردنى نەوت، ئەوەش لەدواى پشكنين و چاكردنەوەى هێڵەكانە كە بەهۆى كارەساتە سرووشتييەكان زيانى بەركەوتبوو. 

بەيرەكدار باسى لەوەش كرد، هێڵەكان تەواوبوونەوە، لەو نزيكانەش لە لايەنى تەكنيكى بۆ كارپێكردن ئامادەدەبن.

پێشتر ئاژانسى رۆيتەرز بڵاوى كردەوە، وەزيرى وەزى توركيا وەزيرى نەوتى عێراف نەگەيشتوونەتە رێككەوتن دەستێكردنەوە نەوتى هەرێمى كوردستان.

لە (25) مانگى ئايارى ئەمساڵ بەهۆى سكاڵايەكى عێراق لە دادگا ژوورى بازرگانى پاريس، فرۆشتنى نەوتى هەرێم لە رێگەى بەندەرى جيهانى توركى راگيرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین