بریكاری بەرگریی شارستنی: بەهۆی نەبوونی مەرجی سەلامەتی حەوت هەزار پڕۆژە دراونەتە دادگا کوردستان- عێراق

نوچەنێت

لیوا حەسەن ئیبراهیم خەزرەجی، بریكاری بەڕێوبەرایەتی بەرگریی مەدەنی بۆ كاروباری تەكنیكی رایگەیاند، حەوت هەزار پڕۆژە بەهۆی نەبوونی مەرجی سەلامەتی دراونەتە دادگا.

پێنجشەممە (28/ئەیلوول/ 2023) ماڵپەڕی (واع) بڵاویكردەوە لیوا حەسەن ئیبراهیم رایگەیاند، لە لە شارەكانی عێراق حەوت هەزار پڕۆژە مەرجی سەلامەتیان تێیدا نییە، كە چەندین هوتێل و چێشتخانە و هۆڵی بۆنەكان دەگرێتەوە، تا ئێستا چوار هەزار خاوەن پڕۆژە سزادراون. 

سەبارەت بەوانەی دیكەش ئەو بەرپرسە رایگەیاند، تا ئێستا سێ هەزار كەس لە خاوەنی ئەو شوێنانە سەردانی لایەنی پەیوەندیداریان نەكردووە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، ساڵانە پڕۆژەكانی كەرتی تایبەت پشكنینیان بۆ دەكرێت جاری یەكەم خاوەنی ئەو پڕۆژانەی سەرپێچی یاسایان كردووە ئاگادار دەكرێنەوە، ئەگەریش لە پشكنینی دووەم چارەسەرەكی سەرپێچییەكە نەكرابێت، رەوانەی دادگای بەرگری شارستانی، ئەگەر سەردانی یاخود چارەسەری سەرپێچییەكەی نەكردبێت رەوانەی دادگای كەتن دەكرێت، دەربارەی سزاكانی حەسەن ئیبراهیم ئاماژەی بەوە كرد، سزا یاسییەكان بریتییە لە داخستنی ئەو شوێنە بۆ ماوەی (15) رۆژە. 

سەبارەت بە هۆڵی هەیسەم بۆ بۆنەكان كە كارەساتەكەی حەمدانیەی تێدا روودا، خەزرەجی گوتی، "ئەو هۆڵە سەر بە كەرتی تایبەت بوو، بەبێ پلانی بەرگری شارستنی درووستكرداوە، پابەند نەبوو بە پێداویستییەكانی سەلامەتی و خۆپارێزی، ئەو مادەی لە درووستكردنی بەكارهاتووە زۆر بە خێرایی گڕدەگرێت."

شەوی سێشەممە لە حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا لەكاتی بەڕیوەچوونی ئاهەنگی بوكگواستنەوە ئاگر لە هۆڵەكە كەوتەوە بەهۆی زیاتر لە (100) كەس گیانیان لەدەست دا و نزیكەی (200) كەسی دیكەش برینداربوون.   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین