بۆ یەكەم جار فیلمێكی عێراقی بۆ ئۆسكار كاندید دەكرێت کولتوور

نوچه‌نێت

فیلمی عێراقی "باخچە هەڵواسراوەكان" كە لەلایەن ئەحمەد یاسین دەرهێنراوە، یەكەم فیلمی عێراقییە بەشداری پێشبڕكێی بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسكار دەكات.

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئەیلوولی 2023 ماڵپەڕی كەناڵی حوڕەی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، فیلمی “باخچە هەڵواسراوەكان” بەشداری لە پێشبڕكێی خوولی (96)ی خەڵاتی ئۆسكار دەكات. ئەمەش یەكەم جارە لە مێژووی سینەمای عێراق رووبدات.

فیلمەكە لەسەر بودجەی حكومەتی عێراق بەرهەم هاتووە، دەرهێنەرەكەی ئەحمەد یاسینە، جەواد شەكرچی و ویسام زیا بەشداری لە نواندنی دەكەن. ئەو فیلمە یەكەم جار لە 2022 لە فیستڤاڵی سینەمایی ڤینسیا نمایش كراوە و دواتر لە سوید و كۆریای باشوور و سعوودیە و ئوردن. چەندان خەڵاتی عەرەبی و جیهانیشی بەدەست هێناوە.

ئەو فیلمە ناوەكەی لە باخچە هەڵواسراوەكانی بابل وەرگیراوە، كە یەكێكە لە حەوت سەیروسەمەرەكەی جیهان، بەڵام رووداوەكانی فیلمەكە باس لە دوو برا دەكەن كە لەسەر كۆكردنەوەی كانزا و پلاستیك لەناو خۆڵ و خاشاك دەژین. فیلمەكە واقیعی عێراقی دوای 2003 نیشان دەدات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین