داوای هەڵوەشاندنەوەی چەند وەزارەتێك لە سوودانی دەكرێت
نوچهنێت
حزبی حەل كە پارتێكی سوننەیە و جەمال كەربولی سەرۆكایەتی دەكات داوا لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانى عێراق دەكات، ئەو وەزارەتانە هەڵبوەشێنێتەوە، كە سەركەوتوو نەبوون، لەگەڵ وەزارەتەكانی تر لێكیان بدات.
چەند رۆژێكە حزبی حەل هەڵمەتێكی راگەیاندنی دەستپێكردووە، لەوانە دوێنێ یەكشەممە سێی ئەبلوولی 2023 حزبی حەل راگەیێندراوێكی بڵاوكردووەتەوە، داوا لە محەمەد شیاع سوودانی دەدات دەستبكات بە كەمكردنەوەی وەزارەتەكان، جا بە هەڵوەشانەوە یانیش بە لێكدانیان بێت لەگەڵ وەزارەتەكانی تر.
حزبی حەل ئەم هەنگاوەی سوودانی بە پاڵپشتی چاكسازی دەزانێت. بە شێوەیەكی تایبەتیش ئەو پارتە داوا دەكات وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق هەڵبوەشێتەوە و بەشی كۆچبەرانی دەرەوە بە وەزارەتی دەرەوە و بەشی كۆچبەرانی ناوخۆ بە وەزارەتی كار بدرێت، چونكە ئەو وەزارەت دۆسیەیەكی زۆری گەندەڵی لەسەرە.
سوودانی لەسەرەتای دەستبەكاربوونی حكومەتەكەی كە لە 22 وەزیر پێكهاتووە، بەڵێنی داوە. دوای شەش مانگ هەر وەزیرێك دوور بخاتەوە كە لە كارەكانی سەركەوتوو نەبووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment