پێشەوا هەورامى: ڕۆژى چوارشەممە بڕیار لەدابەشکردنى مووچەى مانگى حەوت دەدرێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (چوار/ئەیلوول/2023) پێشەوا هەورامى، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەئامادەبوونى تیمى دانوستاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەغدا لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەو بڕە پارەیەی حکومەتی عێراق ناردوویەتی بەشی پێداویستیی مووچە ناکات، سەرەڕای جێبەجێکردنی هەموو رێککەوتنەکان و، هەموو پابەندییەکانی سەر شانی هەرێمی کوردستان، بەڵام حکومەتی عێراق پابەند نەبوو بە رێککەوتنەکان."
وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەڵێت، دوای ئەو هەموو گفتوگۆیانە، حکومەتی عێراق بڕیاری داوە 500 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، ئەمەش لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان پێویستی بە 940 ملیار دینارە و ئەوەی حکومەتی عێراق دەینێرێت بەشی دابەشکردنی مووچە ناکات.
سەبارەت بە کاتى دابەشکردنى مووچەى مانگى حەوت، پێشەوا هەورامى ڕایگەیاند، ڕۆژى چوارشەممەى داهاتوو، لە کۆبوونەوەى هەفتانەى ئەنجوومەنى وەزیران بڕیار دەدرێت و ئەولەویەت بۆ مووچەیە.
دووپاتیشى کردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەست دەکات ئەو جۆرە مامەڵەى حکومەتی عێراق، سیاسەت و فشاریکی برسیکردنە بۆ سەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەسبردنە بۆ قووت و مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment