ههڵمهتێكى دیپلۆماسى ئهوروپا بۆ جڵهوكردنى توركیا
ئامادهكردنى، نوچهنێت
وڵاتانى ئەوروپا دواى بەشدارییان لە جەنگى لادانى قەزافى لە دەسەڵات بۆ ماوەى چەندین ساڵ لیبیا كردە نێچیرى میلیشا چەكدارەكان و دەستوەردانى توركیا.
بەرپرسانى یەكێتى ئەوروپا دەیانەوێت هاوسەنگى لە پەیوەندیەكان دروست بكەنەوە و سنوورێك بۆ دەستوەردانى سەربازى و سیاسى وڵاتانى تر لە لیبیا دابنێنن، لەگەڵ رەچاوكردنى دەستوەردانى سەربازى توركیا لەو وڵاتە، كە توركیاى كردە هێزێك قورسایى خۆى هەیە لەو وڵاتە و كاریگەرى نەرێنى دەبێت لە هاوكێشەى چارەسەكردنى سیاسى و سەركەوتنى قۆناغى راگوزەر.
ئەوروپا ههژموونى توركیا لە لیبیا سنوورداردەكات
رۆژى سێشەممە سەرۆكوەزیرانى ئیتاڵیا سەردانى لیبیاى كرد، ئاماژەى بە گرنگیدانى گەورەى ئەوروپا كرد بۆ دەربازكردنى سیاسى لیبیا، كە دەیەیەكە گیرۆدەى شڵەژاوى بۆتەوە.
لە لایەكى ترەوە سەرۆكى كۆمسیۆنى ئەوروپا و ئەنجوومەنى ئەوروپى لە میانەى سەردانى سێشەممەیان بۆ توركیا، داواى لەو وڵاته كرد ویستى ئاساییكردنەوە دەربڕێت، بەتایبەت لە رێگەى كشانەوەى هێزە سەربازییەكانى لە لیبیا و چارەسەرى ناكۆكیە دەریاییەكانى لەگەڵ یۆنان.
ماریۆ دەراگى سەرۆكوەزیرانى ئیتاڵى رۆژى سێشەممە لە یەكەم سەردانى دەرەوەى چاوى بە دەسەڵاتدارانى تازەى لیبیا كەوت لە تەڕابلوس.
ئەو بەرپرسە ئیتاڵییە رایگەیاند مەرجى سەرەكى تواناى هەنگاونانى بوێرانە بریتیە لە راگرتنى جەنگ و كۆنترۆڵكردنى بە باشى، لە ئاماژەی بەو رێككەوتنە دوولایەنەى لە مانگى تشرینى یەكەمى (٢٠٢٠) واژۆكراوە بۆ كۆتایى بە جەنگ كرد.
سەبارەت بە دۆسەى كۆچكردن دەراگى روونى كردەوە" ئاسوودەیە بەرامبەر پرۆسەكانى دەربارەى كەناراوەكانى لیبیا، كە خاڵى پەڕینەوەى دەیان هەزار كۆچبەرە، كە ساڵانە لە لیبیا لە رێگەى دەریاى ناوەڕاست دەیانەوێت بگەنە كەناراوەكانى لیبیا".
ئیتاڵیا داگیركەرى پێشووى لیبیایە و هاوبەشێكى گرنگى ئەو وڵاتەیە، بە تایبەت لە بوارى وزە، كۆمپانیاى ئینى كۆمپانیەكى گەورەى ئیتاڵیە لە لیبیا كار دهكات، كە ئەو وڵاتەى زۆرترین یەدەگى نەوتى ئەفریقیاى لەخۆى گرتووە.
هەروەها كیریاكۆس میتسۆتاكیس سەرۆكوەزیرانى یۆنانى چاوى بە دەسەڵاتدارانى لیبیا كەوت، كە راسپێردراوە بۆ یەكخستنى دەزگاكانى دەوڵەت، كە بەهۆى دابەشبوونى دەسەڵات لە رۆژهەڵات و رۆژئاوا ببوون بە دوو بەشەوە.
ئەو بەرپرسە یۆنانیە لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەنووسى لەگەڵ عەبدولحەمید دبیبە لە تەڕابلوسى پایتەختى لیبیا باسى لە بەرەو پێشچوونەكانى لیبیا كرد لە دەیەى رابردوو، لە بوارى پەیوەندى ئابوورى نێوانیان، راشیگەیاند وەبەرهێنەرانى یۆنانى هەرگیز لە لیبیا دانەبڕاون، لە بەشێكى ترى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، كە ئێستا دۆخى لیبیا سەقامگیرە، گرنگیدانەكانمان دەستپێدەكەینەوە.
میتسۆتاكیس راشیگەیاند دووبارە باڵیۆزخانەى وڵاتەكەیان لە تەڕابلوس دەكاتەوە، پاشان كونسوڵخانەى یۆنانى لە بەنغازى دەكرێتەوە.هەروەها تاوتوێى رێككەوتنى دیاریكردنى سنوورە ئاوییەكانى لیبیا و توركیاش كرا، كە لە كۆتایى (٢٠١٩) بووە هۆى تووڕەبوونى یۆنان و یەكێتى ئەوروپا، بەتایبەت پرسى یەدەگى گاز لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.
توركیا پێشتر رێككەوتنى لەگەڵ حكومەتى ویفاقى نشتیمانى كرد، پاڵپشتى سەربازى لیبیاى كرد بۆ رێگرى لە هێرشەكانى خەلیفە حەفتەر بۆ سەر تەڕابلوس.لەو بارەیەوە سەرۆكوەزیرانى یۆنانى گوتى: ئەوە هەنگاوێكى نوێیە لە پەیوەندیەكانمان، هەڵەكانى قۆناغى پێشوو راست دەكاتەوە، داواى هەڵوەشاندنەوەى بەڵگەنامەى رێككەوتنەكانى كرد، كە لە نێوان وڵاتان واژۆكراوە، لە كاتێك بووە هیچ بەهایەكى یاسایى نەبووە.
یۆنان داواى هەڵوەشاندنەوەى رێككەوتنى ئاوى توركیا و لیبیا دەكات.
لە وەڵامدا دبیبە رایگەیاند" بەردەوام جەخت لەسەر گرنگى هەر رێككەوتنێكى گونجاو دەكەینەوە كە پارێزگارى لە مافەكانى لیبیا و یۆنان و توركیا بكات"
راشیگەیاند " ئامادەین بۆ دروستكردنى لیژنەى هاوبەش لە نێوان لیبیا و یۆنان توركیا بۆ دەستپێكردنەوەى دانوستانەكان، دەربارەى سنوورە ئاوییەكان دیاریكردنى ناوچە ئابوورییەكان، بۆ هەردوو وڵات، بەتایبەت دوورگەى كریت و لیبیا".
لە(٢٥) ئازار هەریەك لە وەزیرانى دەرەوەى فەرەنسا و ئیتاڵیا لە سەردانێكیان چاویان بە دەسەڵاتدارانى تازەى لیبیا كەوت، بۆ پاڵپشتى بەرەوپێشچوونە سیاسیەكان.
شارڵ میشال سەرۆكى ئەنجوومەنى ئەوروپا لە سەرەتاى ئەو هەفتەیە لە تەڕابلوس پاڵپشتى یەكێتى ئەوروپاى بۆ حكومەتى نوێ راگەیاند، لەو سەروبەندەشدا رۆبەرت ئەبیلا سەرۆكوەزیرانى ماڵتى رایگەیاند لە چەند رۆژى داهاتوو باڵیۆزخانەى وڵاتەكەى لە لیبیا دەكاتەوە.
لیبیا لە هەوڵى ئەوەدایه دەیەى دواى روخانى دەسەڵاتى موعەمەر قەزافى لە ٢٠١١ تێپەڕێنێت، لەو ماوەیە دا دوو حكومەت و میلیشیا دروستبوو، كردەى خوێناوى لە نێوان باڵى سەربازى وڵات و گرووپە توندڕهوییهكان و تیرۆریستییهكان دروستبوو.
دەسەڵاتى جێبەجێكردنى نوێ، پێكهاتووە لە حكومەت و ئەنجوومەنى سەرۆكایەتى، لە چوارچێوەى رێڕەوى سیاسى كە نەتەوە یەكگرتووەكان لە مانگى شوباتى ٢٠٢٠ چاودێرى دەكرد تا وەرگرتنى متمانە لە پەرلەمان لە مانگى ئادارى ئەوساڵ.
دەسەڵاتدارانى لیبیا دواى چوار دەیە روو حكومى خۆسەپێن و دەیەیەك توندوتیژى، پاشان دەستوەردانى سەربازى ناتۆى بەدواوە هات، لەنێوان مانگى ئەیلول و تشرینى یهكهم (٢٠١١) رووبەڕووى تەحدى گەورە بوویەوە.
هەرچەندە لە نیوەى ساڵى رابردوو جەنگ لە نێوان هەردوولا كۆتایى هاتووه، بەڵام ئەو وڵاتە لە لاى باشوورى ئەفریقیا هێشتا ململانێى نفوزى هێزە دەرەكیەكان و چهتهكانى"چهكدارهبهكرێگیراوهكان" هەیە، دەسەڵات و نەتەوەیەكگرتووەكان داواى كشانەوەى دەستبەجێیان دەكەن.
وڵاتانى یەكێتى ئەوروپا هاندەرن بۆ كۆتایى هێنانى بوونى سەربازى توركیا لە لیبیا، بەهەمان شێوە كشانەوەى هەزاران چەكدارى گروپە سوورییەكانى نزیك لە توركیا، كە توركیا پاڵپشتى حكومەتى ویفاقى پێشووى پێ دەكردن، لە بەرامبەردا رەجەب تەیب ئەردۆغان بڕى چوار ملیار دۆلار، كە وەك ئەمانەتى وەبەرهێنان لە بانكى ناوەندى توركیا داندرابوو، كردیە پاداشتى ئەو چەكدارانە.
ئەردۆغان چوار ملیار دۆلارى پارەى بانكى وەبەرهێنانى لە لیبیا سەرف كردووە.
رێككەوتنى سەربازى و دەریایى پاداشتێكى تر بوو، ئەنقەڕە لە حكومەتى پێشووى لیبیا، كە فایز سەراجى پیاوى كار دەستى كەوت، كە لە مانگى ئازارى (٢٠١٦)وە لەسەر دەسەڵات بوو، تا چەند هەفتەیەك پێش حكومەتى یەكگرتووى نشتیمانى بە سەرۆكایەتى عەبدولحەمید دبیبە متمانەى وەرگرت كۆتایى بەدەسەڵاتى هات.
سهرچاوه: ئهحوالى توركى
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment