دادگاى ئەوروپا سه‌ركۆنه‌ى پێشێلكارییه‌كانى توركیا دەكات
نوچه‌نێت
سێشەممە (١٥)ى حوزەیرانى(٢٠٢١) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاویكردەوە، دواى ئەوەى فەرمانبەرێكى گرێبەستى وەزارەتى پەروەردەى توركیا، لایكى لەسەر هەندێك كۆمێنێت كردووه، كە رەخنە بوون لە مامەڵەى دەسەڵاتدارانى توركیا، ئەو فەرمانبەرە بە بێ پێدانى مافەكانى، بە پاساوى زیانگەیاندن بە شوێنى كاركردن لە كارەكەى دوورخرایەوە.
لەو بارەیەوە حەوت دادوەرى دادگاى ئەوروپا، پێیان وایە دوورخستنەوەى ئەو فەرمانبەرە پێشێلكردنى ئازادى رادەربڕینە، كه لە مادەى (١٠)ى رێككەوتنى مافەكانى ئەوروپا بۆ مافەكانى مرۆڤ دەستبەركراوە.
پێشتریش لە (٢٠١٢) ئەو كاتەى رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك وەزیران بوو، سه‌ردانى زانكۆیه‌كى توركياى كرد، چەند قوتابییەك رەخنەیان له ئەردۆغان گرت، ئەو قوتابیانە خرانە زیندانەوە، دواى زیندانیكردنیان، قوتابیەكى تر لە وتارێك رەخنەى لە زیندانیكردنى قوتابیه‌كان گرت، دادگاى توركیا سزاى به‌سه‌ر ئه‌ویش سەپاند.
دادوه‌رانى ئه‌وروپا باس له‌و دۆسیه‌یه‌یش ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن توركیا قه‌ره‌بووى ئه‌و قوتابیانه و فه‌رمانبه‌ره‌كه‌یش بكاته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment