هەرێم و بەغدا رێككەوتنێكی تر واژۆ دەكەن کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

عەلی وەعد عەلاوی سەرۆكی دەستەی گشتی باج لە عێراق ئاشكرای دەكات، لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەسەر بابەتەكانی باج كۆنووسێكیان واژۆ كردووە و بەمەیش 80-85 %ی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر باج چارەسەر دەكرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئابی 2023 عەلی وەعد عەلاوی سەرۆكی دەستەی باج لە عێراق لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق ئاشكرای دەكات هەرێم و بەغدا كۆنووسێكیان واژۆ كردووە، دەشڵێ‌، "لە 2003وە تا ئێستا یەكەم جارە كۆنووسی وەها واژۆ بكرێت و كێشەكانی باج بەمە 80-85% لەنێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر دەكرێت".

لەسەر هەمان بابەت عەلا عەلاوی دەڵێ‌، "ئارەزوویەكی راستەقینە لەلای بەرپرسانی هەرێم و حكومەتی ناوەندی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەیە. سەرۆكی دەستەی گشتی باجی عێراق باسی لەوەش كردووە، لەسەر رێنمایی سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عێراق كار دەكەن بۆ ئەوە میكانیزمی وەرگرتنی باج رێكبخەن.

 پێشتر هەرێمی كوردستان و بەغدا چەندان رێككەوتنی تریان لە بواری دارایی و نەوت كردووە 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین