باباجان: لە تورکیا ته‌نيا قه‌يرانى ئابوورى نيیه‌، بەڵكو كێشه‌ى كورديش هه‌يه‌ تورکیە

نوچەنێت:

عه‌لى باباجان سه‌رۆكى پارتى ديموكراسى و پێشكەوتن رايگه‌ياند، "له‌م وڵاته‌ ته‌نيا قه‌يرانى ئابوورى نيیه‌، كێشه‌ى كورديش هه‌يه‌ من لێره‌دا بانگى ئه‌ردۆغان و دەوڵەت باخچه‌لى، سه‌رۆكى مه‌هه‌په‌ ده‌كه‌م، له‌ ئه‌نقه‌ره‌ دانيشتوونه ‌و ده‌ڵێن: كێشه‌ى كورد نيیه،‌ كێشه‌ى كورد بەم جۆرە لێدوانە چارەسەر نابێت."

ڕۆژى شه‌ممه‌ (شه‌شى/ئاب/ 2022) ماڵپه‌ڕى (T24) بڵاويكرده‌وه‌، عه‌لى باباجان سه‌ردانى شارى وانى كرد و لە وتارێكدا رايگه‌ياند، "ئێمە گو‌ێمان له‌ كێشه‌ و گرفتە ئابوورییەکانى جوتياران گرت، يه‌كه‌م پلان و چاره‌سه‌رى ئێمه‌ له ‌بوارى كشتوكاڵييه‌، ئێمه‌ له‌ سه‌ر ئەرکى خۆمان نيوه‌ى تێچووى کارەکان بۆ جووتياران دابين ده‌كه‌ين، ئه‌م وڵاته‌ باش به‌رێوه‌ناچێت، لەبانكى ناوه‌ندى له‌ ده‌رگاى پشته‌وه‌ (191) مليار دۆلار به‌ نهێنى ده‌فرۆشرێت، بۆیە ئه‌م ميلله‌ته‌ ناچارى دراوى بيانى بوون."

باباجان لەبەشێكى ترى قسەكانى دەڵێت، "خاك و كشتوكاڵ له‌گه‌ڵ ئاو به‌يه‌كيان ده‌گه‌يێنین، جگە لە‌مه‌ هيچ چاره‌سه‌رێكى دى نييه، چونكە كاتێك خاك و ئاو پێك دەگه‌ن جووتياريش به‌رهه‌مى زياتر ده‌بێت."

سەبارەت بە كەناڵەكانى ئيستەنبۆڵ باباجان پێى وايە، "يه‌ك له‌سه‌ر سێى پاره‌ى كه‌ناڵه‌كانى ئيسته‌مبۆڵ و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى ئاودێرى توركياى پێ ته‌واو ده‌كرێت، ئێمه‌ له‌ هه‌موو رووێكه‌وه‌ پاڵپشتى جووتياره‌كانمان ده‌بين و پشتگيرييان ده‌كه‌ين."

دەربارەى پرسى كورديش باباجان گوتى له‌م وڵاته‌ به‌ته‌نها قه‌يرانى ئابوورى نييه‌، بەڵكو كێشه‌ى كورديش هه‌يه‌ من لێره‌دا بانگى ئه‌ردۆغان و به‌هجه‌لى ده‌كه‌م له‌ ئه‌نقه‌ره‌ دانيشتوونه‌ و ده‌ڵێن كێشه‌ى كورد نيیه، به‌و قسانه‌كێشه‌ى كورد ته‌واو نابێت ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت بزانن كێشه‌ى كورد هه‌يه‌ ياخود نا، وه‌رنه‌ ئێره‌ له‌ خه‌ڵكى ئێرە بپرسن. " 

عەلى باباجان پێشتر وەزيرى دارايى توركيا بووە، لە حكومەتەكانى ئەردۆغان رۆڵى سەرەكى لە بەرەوپێشبردنى ئابوورى وڵاتەكەى هەبووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین