عێراق و توركیا لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت رێكەوتن کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای دەكات، وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ وەزیری وزەی توركیا لە ئەنقەرە لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت رێكەوتون.

ئەمڕۆ سێشەممە 22 ی ئابی 2023  وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای كردووە، لە ئەنقەرە  حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق و ئەلپ ئەرسەلان بەیرەقدار وەزیری وزەی توركیا كۆبوونەتەوە و تاوتوێی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتیان كردووە.

لە راگەیێندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق هاتووە، "هەردوو وەزیر دووپاتیان لەسەر گرنگی دەستپێكردنەوەی هێڵی نەوتی عێراق بۆ توركیا كردووەتەوە، ئەمەیش دوای ئەوەی پرۆسەی نۆژەنكردنەوە و پشكنینەكە تەواو دەبێت"

لە 25ی ئاداری رابردووەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جیهانی توركی وەستاوە، ئەمەیش بەهۆی بڕیارێكی لیژنەی ناوبژیوانی سەربە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس، چونكە بەگوێرەی بڕیارەكە نابێت توركیا بێ رەزامەندی وەزارەتی نەوتی عێراق رێككەوتنی نەوتی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكات
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین