دادگا بڕیارێك لە دژی وەزیری پێشووی نەوتی عێراق دەردەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ لە بەغدا بڕیاری دا دەست بەسەر موڵك و سامانی گوێزراوە و نەگوێزراوەی ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری پێشووی نەوتی عێراق بگیرێت، بە تۆمەتی ئەوەی لەو كاتەی لە پۆستەكەی بووە بەرتیلی وەرگرتووە.

میدیاكانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئابی 2023 بڵاویان كردووەتەوە، دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ كە تایبەتە بە دۆسیەكانی گەندەڵی، بڕیاری داوە دەست بەسەر سامانی گوێزراوە و نەگوێزراوەی ئیحسان عەبدولجەبار بگرێت، بە تۆمەتی گەندەڵی، چونكە ئەو كاتەی لە پۆستەكەی بووە، لە گرێبەستەكانی نەوت بەرتیلی لە كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكان وەرگرتووە.

لە 15ی حوزەیرانی رابردوو عالیە نوسەیف ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، جەبار لعێبی و ئیحسان عەبدولجەبار وەزیرانی پێشووی نەوت بە گەندەڵی تۆمەتباركراون و ئێستایش كۆمپانیای نەوتیان لە دوبەی هەیە و ئێستایش كاریگەریان لەسەر وەزارەتەكە هەیە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین