سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە فەرمى ڕۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانى دیاریکرد کوردستانی

نوچەنێت:

دڵشاد شەهاب، وتەبێژى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان کاتى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، دواى گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، سەرۆکى هەرێمى کوردستان (25) شوباتى (2024)  بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرد.

ڕۆژى پێنجشەممە (سێى/ئاب/2023) دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی (25)ـى شوپاتى (2024)ـی وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد، دوای راوێژ و گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.

دڵشاد شەهاب ئاماژەى لە بەشێکى دیکە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکدا گوتى، دڵنیاتان دەکەمەوە هەموو لایەنەکان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو رۆژەدا یەکدەنگن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین