عێراق داهاتی نەوتی مانگی تەمووز ئاشكرا دەكات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی رابردوو "تەمووز" زیاتر لە 106 ملیۆن بەرمیل نەوت رەوانەی دەرەوە كراوە و داهاتەكەیشی هەشت ملیار و 293 هەزار دۆلار بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە یەكی ئابی 2023 وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كردووە لە مانگی رابردوو 106 ملیۆن و 755 هەزار و 169 بەرمیل نەوت رەوانەی دەرەوە كراوە و داهاتەكەیشی هەشت ملیار و 293 ملیۆن دۆلار بووە. 

تێكڕای هەناردەی نەوت لە رۆژێكدا سێ‌ ملیۆن و 444 هەزار بەرميل بووە و لەگەڵ تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێك 77 دۆلار و 69 سەنت بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای دەكات 105 ملیۆن و 487 هەزار و 610 بەرمیل لە كێڵگەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق رەوانە كراون،  922 هەزار و 755 بەرمیلیش لە گەیارەوە رەوانە كراوە، ئەو نەوتەی رەوانەی ئوردنیش كراوە بڕەكەی 344 هەزار و 804ب بەرمیل بووە.

مانگانە وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوتی خۆی ئاشكرا دەكات و  داهاتی نەوت زیاتر 90% بودجەی گشتی عێراقی پێ دابین دەكرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین