ئاوات شێخ جەناب: مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لەلاى حکومەتى عێراقە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزیرى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، دواکەوتنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لە ئەسۆى حکومەتى عێراق.

ئەمڕۆ سێشەممە (یەکى/ئاب/2023) ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رووداو ڕایگەیاند، هەرێمى کوردستان هەموو پابەندییەکانى خۆى جێبەجێ کردووە بەرامبەر بەغدا، بەڵام ئەوەى پابەندى ڕێککەوتنەکە نەبووە حکومەتى عێراقە نەک حکومەتى هەرێم.

ئاوات شێخ جەناب ئاماژە بەوەدەکات، چاوەڕێ دەکەین بەغدا دوو مووچە بۆ فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بنێرێت، چونکە دوو مووچەمان لەلاى حکومەتى عێراقە. 

وەزیرى دارایى دووپاتى دەکاتەوە، تاوەکو ئێستا کاتى ناردنى مووچە لە بەغداوە دیارى نەکراوە، بەڵام پێشبینى دەکەن ئەمڕۆ شایستە داراییەکان لە بەغداوە بۆ هەرێمى کوردستان بنێردرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین