پاتریارك لویس ساكۆ سوپاسى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە پاتریارك و سەرۆكی ‏كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهان کرد و دووپاتى لە "كه‌ پێكه‌وه‌ژيان و ‏يه‌كترقبووڵكردن، بڕوا و پره‌نسيپه‌ و جوانيى عێراق له‌وه‌دايه‌ نيشتمانى هه‌موو ‏پێكهاته‌كان بێت و تيايدا مافى هه‌مووان پارێزراو بێت.‏"

پێشنيوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (25/تەمموز/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ كاردینال لویس ساكۆ، پاتریارك و سەرۆكی ‏كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری كرد.‏

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سەبارەت بە ده‌رباره‌ى كشاندنه‌وه‌ى فه‌رمانى سه‌رۆكايه‌تيى كۆمارى عێراقى تايبه‌ت ‏به‌ كه‌نيسه‌ى كلدانى، دووپاتى كرده‌وه‌ كه،‌ "گرنگه‌ عێراق به‌ ‏هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ به‌ خێمه‌يه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هه‌موو پێكهاته‌ ئايينى و ‏نه‌ته‌وه‌ييه‌كان بمێنێته‌وه‌ و هيواى خواست به‌ڕێز سه‌ركۆمارى عێراقى فيدرال به‌ ‏زووترين كات ئه‌و كێشه‌يه‌ چاره‌سه‌ر بكات.‏"

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، كاردينال ساكۆ "سوپاس و پێزانينى بۆ پشتيوانيى سه‌رۆك ‏نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان سه‌رزه‌مينى ‏پێكه‌وه‌ژ‌يان و يه‌كترقبووڵكردنه‌ و شانازى پێوه‌ ده‌كه‌ن‌"، هەروەها ‌ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا "كه‌ ئه‌و ‏كێشه‌يه‌ هه‌رگيز ڕێگه‌ له‌ كار و ئه‌ركه‌كانى ناگرێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ‏پارێزگاريكردن له‌ عێراق و پێكه‌وه‌ژيان.‏"

ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، "دۆخى ده‌شتى نه‌ينه‌وا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ست به‌ دۆخى كه‌نيسه‌ و ‏مه‌سيحييه‌كان به‌گشتى"، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو كه‌ وه‌زيرى ئه‌وقاف و ‏كاروبارى ئايينیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.‏

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین