عێراق 10 هەزار كەسی بە تۆمەتی بازرگانی مادەی هۆشبەر گرتووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر كە سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراقە ئاشكرای دەكات، لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا 10 هەزار كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر گیراون. دووپاتیشی دەكاتەوە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوە چووەتە قۆناغێك كە دەزگاكانی هەوڵگریش تێیدا بەشدارن.

ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تەمووزی 2023 بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر ئاشكرای كردووە لە مانگی تشرینی دووەمەوە تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزار كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مادە هۆشبەرەكان گیراون، كە بە تێكڕایی دەكات لە مانگێكدا هەزار و 250 كەس گیراون.

سەبارەت بە مادەی دەستبەسەردایگراویش بەڕێوەبەرایەتییەكە روونی دەكاتەوە، ئەگەر بە چەندان ساڵ لەمەوبەر بەراورد بكرێت ئەوا بڕی ئەو هەشت مانگە زۆرترە، كە لەلایەن هێزەكانەوە گیراون. ئاشكرایش دەكرێت پڕۆسەی بەرەنگاربوونەوە بە شێوەیەك فراوان بووە، دەزگاكانی هەواڵگریش تێیدا بەشدارن.

تا ساڵی 2003 عێراق دیاردەی مادەی هۆشبەری نەبوو، بەڵام دواتر ئەو دیاردەیە لە عێراق تەشەنەی كرد و لە ساڵی 2017 یاسای بەرەنگاربوونەوەی بە ژمارە 50 ى بۆ دانرا كە سزای توندی وەك لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی بۆ ئەو كەسانە دیاری كردووە، كە بازرگانی بە مادە هۆشبەرەكان دەكەن.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین