دادگای فیدڕاڵی چەند مادەیەكی یاسای بودجەی عێراق رادەگرێت کوردستان- عێراق
دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق چەند مادەیەكی لە یاسای بودجەی گشتی عێراق راگرت و روونكردنەوەی داوە، تا سكاڵاكان لەسەر ئەو مادانە یەكلایی دەكرێنەوە، كاریان پێناكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی تەمووزی 2023 دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كرد بە بڕیاری وەلائی ژمارە 153ی رێكەوتی 12/7//2023، چەند مادەیەك لە یاسای ژمارە 13ی 2023 كە (بودجەی گشتی فیدڕاڵیی كۆماری عێراقە بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 ) رادەگیرێت.

مادەكانیش ئەمانەن: مادەی 28/چوارەم ا-ب، مادەی 57/یەكەم-ج ، مادەی 70/ دووەم، مادەكانی 71 و 75. لە راگەییندراوەكە روونكراوەتە ئەو ماددانە كاریان پێناكرێت تا ئەو كاتەی لە بەردەم دادگاكە یەكلایی دەكرێنەوە.

ئەم مادانە ئەوانەن كە لە 26ی مانگی رابردوو قاسم شەریفی راوێژكاری یاسای لە بری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دادگای فیدڕاڵی تانەی لێدان و داوای وەستاندنی جێبەجێكردنیانی كرد.

 

\

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین