توركيا؛ لەسەر بەیاننامەیەک ئەفسەرانى خانەنشين دەستگیر دەکات تورکیە

نوچەنێت:

دواى ئەوەى (١٠٣) ئەفسەرى خانەنشين بە واژووى خۆیان بەياننامەيەكيان بڵاوکردوە، تێيدا رەخنەيان لە دروستكردنى كەناڵى ئەستەمبوڵ گرتبوو، كە رەجەب تەيب ئەردۆغان پاڵپشتى دروستکردنى ئەو کەناڵە دەكات، ئەمرۆ دادگاى توركيا بڕيارى دەستگركردنى بۆ ئەو ئەفسەرانە دەركرد.

ماڵپەڕى"ئەلحورە" بڵاوى كردەوە، دادگاى توركيا بڕيارى دەستگيركردنى (١٠) لەو ئەفسەرانەى دەركردووە، كە واژوويان لە دژى پرۆژەى دروستکردنى كەناڵى ئەستەمبوڵ كردووە. 

نووسينگەى داواكارى گشتى لە ئەنقەڕە رايگەياند، تا ئێستا (١٠) ئەفسەر خراونەتە زيندان و لێكۆڵينەوەیان لەگەڵ دەکرێ، چوار لەو ئەفسەرانە بەهۆى بەتەمەنى دەستگیر نەکراون، بەڵام داوايان لێكراوە لە سێ رۆژى داهاتوو لەبەردەم پۆليسى ئەنقەڕە ئامادە بن. 

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە لە چەند رۆژى رابردوو (١٠٣) ئەفسەرى خانەنيشكراو، بەياننامەيەكيان بڵاوكردەوە، دژى كردنەوەى كەناڵى ئەستەمبۆڵ، ئەو كارەى ئەردۆغان-نيان بە مەترسى دانا بۆ سەر توركيا، ئەوەش كاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین