وەزارەتى دارایى و ئابووریى لەبارەى وەرگرتنەوەى پێشینە و قەرزەکان روونکردنەوە دەدات کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بەڕێوەبەری گشتیی بانكە پسپۆڕییەكان سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لە بارەى وەرگرتنەوەى پێشنیەکان روونکردنەوە دەکات و دەڵێت، لە فەرمانبەرانى حکومەت وەرناگیرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (10/تەمموز/2023) شیرین حوسێن، بەڕێوەبەری بانکە پسپۆرییەکان سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان راگەیاند، ئەو کەسەى پێشینەى وەرگرتبووە، ئەگەر فەرمانبەرى حکومەتى هەرێم بێت، لێیوەرناگیرێتەوە، لە لە (2016)ـەوە حکومەت وەک ئاسانکاری، گەڕاندنەوەی قەرز و پێشینەکانى فەرمانبەرانی راگرتووە.

شیرین حوسێن بۆ رووداو دووپاتى کردەوە، هەر کەسێک قەرز دەکات دەبێت کەسێک کەفیلی بێت کە فەرمانبەری حکومەت بێت، واتە هەر کەسێک قەرزی پێشینەی کردبێت و کەفیلەکەی فەرمانبەر بێت، ئەگەر خۆی قیستەکانی نەگەڕێنێتەوە ئەوە مانگانە 20٪ی مووچەی کەفیلەکەی دەبڕدرێت.

ڕۆژى سێشەممە (4-7-2023) وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "پێدانی قەرزو بەدەستهێنانەوەی بەپێی یاسای عێراقی ئەنجامدراوەو لەساڵانی ڕابردودا حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی ڕەچاوی قەیرانی داراییان کردووەو ئاسانکاری زۆریان پێشکەش کردووە بۆ چۆنیەتی گەڕاندنەوەی قەرزەکان و چەند جارێک بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لێخۆشبونی تەواو کراوە لە هەموو (سزا) کەڵەکەبووەکان و داشکاندنی 15٪ بۆ کۆی گشتی قەرزەکان."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین