عێراق و كۆمپانیای تۆتاڵ لەسەر پڕۆژەیەكی زەبەلاح رێكدەكەون عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عێراق و كۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی فەڕەنسی لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژەیەكی زەبەلاحی نەوت رێككەوتن كە بەهای گرێبەستەكە 27 ملیار دۆلارە و بۆ ماوەی 25 ساڵ جێبەجێ دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 10ی تەمووزی 2023 عێراق و كۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی كە كۆمپانیایەكی بەناوبانگی نەوتە، پڕۆژەیەكیان واژۆ كرد، كە بەهاكەی 27 ملیار دۆلارە و لە ماوەی 25 ساڵ جێبەجێ دەكرێت.

ئەو رێككەوتنە بە شێوەیەكی سەرەتای لە ساڵی 2021 بە بەهای 10 ملیار دۆلار رێككەوتنی لەسەر كرا بوو، بەڵام بەهۆی ناكۆكییە سیاسییەكان لەسەر بڕگەكانی رێككەوتنەكە دواخرا و تا نیسانی رابردوو حكومەتی عێراق نیازی جێبەجێكردنی بۆ پڕۆژەكە نیشاندا و پشكی خۆی تێیدا لە 40% وە بۆ 30% كەم كردەوە.

رێككەوتنەكە لە چوار بەش پێكهاتووە، كە هەر هەموویان برییتین لە ئەنجامدانی پڕۆژەی نەوت و وزەی نوێبووەوە، لە باشووری عێراق.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین