دواى زیاتر لە سێ مانگ وەستانى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستان دەستیپێکردەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

هەناردەکردنى نەوتى کوردستان بۆ دەرەوە دەستیپێکرد و وەزارەتى نەوتى عێراق دەڵێت، ڕۆژانە (150) هەزار بەرمیل ڕەوانەى پاڵاوگەکانى حکومەتى عێراق دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (10/تەمموز/2023) ماڵپەڕى رووداو بڵاویکردەوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتى نەوتى عێراق ئاشکراى کردووە، ناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا بۆ پاڵاوگەکانى عێراق دەستیپێکردووە و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان 100% چووەتە واری جێبەجێکردنەوە و هیچ کێشەیەکی نەماوە.

هاوکات ئەو سەرچاوەیەک ئاماژى بەوەش کرد، دوای ئەوەی ئەو بڕە نەوتەی کوردستان درایە پاڵاوگەکانی ناوخۆ، فرۆشتن و هەناردەی نەوتی کەرکووک دەستی پێکردەوە، بەڵام ئەمجارەیان لەڕێگەی بەسرەوە.

دەستپێکردنەوەى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستان بۆ ناوەوە و دەرەوەى عێراق دواى زیاتر لە سێ مانگ وەستاندنى ئەو پرۆسەیە دێت، کاتێ (25-03-2023) دوای ئەوەی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس کەیسێکی لەنێوان تورکیا و عێراق یەکلاییکردەوە و هەناردەکردنى نەوتى کوردستان لە ڕێگەى بەندەرى جەیهانەوە وەستێندرا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین