دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز دەستیپێکرد کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بەپێى زانیارییەک کە لە وەزارەتى دارایی و ئابووریى هەرێمى کوردستان وەرگیراوە، هەفتەى داهاتوو دابەشکردنى مووچەى مانگى شەش دەستپێدەکات و لیوا هاوبەشەکان مووچە وەردەگرن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (شەشى/تەمموز/2023) سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاندووە، مووچەی مانگی حوزەیرانی لیوا هاوبەشەکان دابەشدەکرێت.

سەرچاوەکە لە وەزارەتى دارایى باسى لەوەشکردووە، ڕۆژی یەکشەممە (9-7-2023) مووچەى لیوا هاوبەشکان دابەشدەکرێت.

ئەمەریکا لە چوارچێوەى هاوکارییەکانى بۆ هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان، مانگانە زیاتر لە (20) ملیۆن دۆلار بۆ دابەشکردنى مووچەى لیوا هاوبەشەکان دەنێرێت، کە ژمارەیان (13) لیوایە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین