سوودانی تانەی لە 10 مادەی یاسای بودجەی گشتی داوە
نوچهنێت
ئەمڕۆ دووشەممە سێی تەمووزی 2023 میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، وێرای ئەوەی حكومەتی عێراق بە لێدوانی فەرمی نكۆڵی لەوە دەكات سكاڵای لەسەر بودجەی گشتی هەبێت، كەچی بەگوێرەی بەڵگەیەك لە دادگای فیدڕاڵی سكاڵا لەسەر 10 مادەی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵەكانی 2023 و 2024 و 2025 تۆماركراوە.
لە بەڵگەكە داوا دەكرێت دادگای فیدڕاڵی فەرمانی وەلائی دەربكات بۆ دواخستنی جێبەجێكردنی ئەو 10 مادەیەی یاسای بودجەی گشتی عێراق. داواكە بە ژمارەی 2/2/68 تۆماركراوە و سكاڵاكار سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كە لە بری ئەو قاسم شەریفی راوێژكاری یاسای داواكەی تۆماركردووە، سكاڵالێكراویش سەرۆكی پەرلەمانی عێراقە.
ئەو مادانەی تانەیان لێدراوە ئەمانەن: 2، 16، 20، 28، 62،65،70،71،72 ،75. لەسەرەتای سكاڵاكە ئەوە روونكراوەتەوە، "هەندێك مادە خراوەتە بودجەوە كە لە پڕۆژە یاساكە نەبووە و ئەمەیش پێچەوانەی دەستوورە لەڕووی رواڵەت و ناوەڕۆكەوە".
12ی مانگی رابردوو "حوزەیران" پەرلەمانی عێراق یاسای بودجەی گشتی پەسندكرد، كە بۆ ئەمساڵ قەبارەی بودجەكە 199 ترلیۆن دینارە و پشكی هەرێمی كوردستان لەم بودجەیە 12.67% یە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment