ڤیكتۆریا دەیویست كتێبێك لەسەر جەنگی بنووسێ كەچی بووە قوربانی جەنگ
نوچهنێت
میدیاكانی جیهان ئەمڕۆ دووشەممە سێی تەمووزی 2023 بڵاویان كردووەتەوە، دوای ئەوەی لە 27ی مانگی رابردوو ڤیكتۆریا بەر هێرشێكی سوپای رووسیا كەوتەوە، دواتر لە ئەنجامی سەختی زامەكانی لە یەكی تەمووز گیانی لە دەست داوە. وردەكاری زانیارییەكان لە لایەن رێكخراوی قەڵەمی ئۆكرانی بڵاوكراوەتەوە.
ڤیكتۆریا كە تەمەنی 37 ساڵ بووە چەندان نووسینی تری هەبووە، بەم دواییە سەرقاڵ بووە كتێبێكی بەڵگەدار لەسەر تاوانەكانی جەنگ و كاریگەرییەكانی لەسەر ژنان بڵاوبكاتەوە بە ناونیشانی " یادەوەری جەنگ و دادپەروەری" ئەو لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی لە رێستۆرانتێكی پیتزا لە شاری كراماتۆریسك دانیشتووە، كاتێك هێرشێكی مووشەكی كراوەتە سەر شوێنەكە. لە ئەنجامدا جگە لە ڤیكتۆریا 12 كەسی تر دەبنە قوربانی.
رێكخراوی قەڵەمی ئۆكرانی لە راپۆرتێكدا باس لەوە دەكات ڤیكتۆریا لە دنیپرۆ لە نەخۆشخانە كۆچی دوایی كردووە. هەمان رێكخراو ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ڤیكتۆریا لەسەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی ئۆكرانیا وازی لە نووسینی ئەدەب هێناوە و روویكردووەتە بەرەكانی جەنگ لەوێ كتێبێكی ئامادەكردووە بە زمانی ئینگلیزی بە "یادەوەریج جەنگ و دادپەروەری: سەرنجدان لە تێڕوانینی ژنان بۆ جەنگ" جگە لەمەیش راپۆرتی مەیدانی بە زمانی ئینگلیزی لەسەر جەنگەكە بڵاوكردووەتەوە.
ڤیكتۆریا ئیمیلیا لە ساڵی 1986 لە دایكبووە و لەسەرەتای خوێندنی لەگەڵ خێزانەكەی دەچێتە كەنەدا و دواتر دەگەڕێتەوە ئۆكرانیا. ماستەری لە بواری كۆمپیوتەر هەیە و چەندان خەڵكی نیشتیمانی و لە دەرەوەی ئۆكرانیا بەدەست هێناوە. كۆمەڵێك رۆمان و كتێبی منداڵانی چاپكردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment