دەروازە شۆشمێ لە سنووریی پارێزگای هەڵەبجە دەکرێتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە دەروازەى سنووریى شۆشمێ بە ڕووى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان و ئێران کرایەوە، کە پێشتر تەنها بۆ هاوتووچۆى بازرگانى بەرکاردەهێندرا.

ئەمڕۆ سێشەممە (27/حوزەیران/2023) بە ئامادەبوونى پارێزگاى هەڵەبجە و بەرپرسانى ئێران دەروازە سنووریی شۆشمێ کرایەوە، کە دەکەوێتە پارێزگای هەڵەبجە و جگە لە هاتووچۆی بازرگانى، لەمەودوا بۆ هاتووچۆی گەشتیاریی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بەکاردەهێنرێت.

دەروازەی سنووری شوشمێ پێشتر ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدا ئەنجامدراوە، بەڵام دوای چەندین کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و ئێران، بڕیاردرا ئەو دەروازە سنوورییە بە فەرمی بە رووی گەشتیاران دا بکرێتەوە.

لە دەروازەى سنووریى شۆشمێ لەمەودوا هاووڵاتییانی هەرێمى کوردستان و ئێران دەتوانن بەو مەرزەدا هاتووچۆ بکە، هاوکات دەروازەکە لە دیوی هەرێمی کوردستان کەوتووەتە سنووری شارەدێی تەوێڵە و (32) کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە دوورە، لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری شارۆچکەی نۆسود-ی سەر بە شاری پاوەی پارێزگای کرماشانە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین