وەزارەتى دارایى مووچەى چەند وەزارەتێکى دیکە دابەشدەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى وئابووریى هەرێمى کوردستان ناوى چەند شوێنێکى دیکە بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى ئایار بڵاودەکاتەوە بەپێى ڕاگەیێندراوێک، سبەى سێشەممە "مووچەی یەکەی 70 و 80 هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت."

ئەمڕۆ دووشەممە (19/حوزەیران/2023) وەزارەتی دارایی وئابووریی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێدراوێکدا دەڵێت، "ڕۆژی سێ شەممە (20-6-2023) مووچەی یەکەی 70 و 80 هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى دارایى و ئابووریى، وا بڕیارە:

ڕۆژی چوارشەممە (21-6-2023) مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.

 ڕۆژی پێنج شەممە (22-6-2023) مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوبەرایەتی دام و دەزگا نەوتیەکان و بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابەش دەکرێت.

جێگەى ئاماژەپێدانە، ئەمڕۆ مووچەى دیوانى وەزارەتى پێشمەرگەى دابەشکرا.   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین