بەغدا بڕیاریداوە (400) ملیار دینار بۆ هەرێمى کوردستان بنێرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

حکومەتى عێراق وا بڕیارە (400) ملیار دینار بۆ مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بخاتە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایى و ئابووریى. سەرچاوەیەکیش دەڵێت، ڕەزامەندى لەسەر ناردنى ئەو بڕە پارەیە دراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (11/حوزەیران/2023) ماڵپەڕى رووداو بڵاویکردوە، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق ئاشکراى کردووە، بڕیاردراوە (400) ملیار دینار بۆ هەرێمى کوردستان بنێرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو (400) ملیار دینارى بەغدا بۆ هەرێمى کوردستان دەینێرێت، بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمابنەرانە.

هاوکات پەیوەست بە ناردنى (400) ملیار دینارەکە، وەک قەرز دەدرێت، دواى پەسندکردنى بودجەى عێراق، لە پیشکى هەرێمى کوردستان دەگەڕێندرێتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین