فارس عیسا هۆکارى دابەشنەکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەخاتەڕوو
نوچەنێت:
سەرۆکى نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هۆکارى دابەشنەکردنى مووچەى مانگى ئایارى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ نەبوونى نەختینەى تەواو دەگەڕێنێتەوە و دەشڵێت، لەم نزیکانە بەغدا (400) ملیار دینارى تر بۆ هەولێر دەنێرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە (حەوتى حوزەیران/2023) ماڵپەڕى بوار میدیا لەسەر زارى فارس عیسا سەرۆکى نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەم نزیکانە ئەگەر بودجەى عێراق پەسەند نەکرێت، بەغدا بڕی (400) ملیار دیناری تر بۆ هەرێم دەنێرێت.
سەبارەت بە هۆکارى دابەشنەکردنى مووچەى مانگى ئایارى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان، فارس عیسا دەڵێت، بەهۆی نەبوونی نەختینەی دارایی تەواو، هەروەها ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت و پەسەندنەکردنی بودجەى عێراق، نەتوانراوە مووچە دابەش بکرێ.
سەرۆکى نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشى، ئەگەر پەسەندکردنی بودجەى عێراق دوابکەوێ، بەغدا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕی (400) ملیار دینارى دیکە وەک قەرز دەنێرێت بۆ هەرێم دەنێرێت، بۆ ئەوەی حکومەتی کوردستان بتوانێت موچە دابەشبكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment