نێچیرڤان بارزانى: تێپه‌ڕاندنی بودجه‌‌ هه‌نگاوێكی گرنگ بوو بۆ عێراق و كوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ جەنەڕاڵ جۆن تایگەر گەورە ڕاوێژکارى سەربازیى باڵیوزخانەى ئەمەرکیا لە بەغدا کۆبوونەوە و پرسى ئەمنى و رووبەڕووبوونەوەى داعش تەوەرى سەرەکى دیدارەکەیان بوو.

بەپێ ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیرى پێشمەرگە و کونسولى ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەبوون، شاندەکەى ئەمەریکا پیرۆزبایى پەسندکردنى بودجەى عێراقییان لە ئەنجوومەنى نوێنەران کردووە.

هەروەها دەشڵێت، "هاوبه‌شیی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانانیان دووپات كرده‌وه‌‌ و ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رز نرخاند."

نێچیرڤان بارزانى جگە لەوەى، "تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ هه‌نگاوێكی گرنگ بوو بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان"، كردووە، هەروەها ڕاشیگەیاند "سوپاسی هاوكارییه‌کانی ئه‌مه‌ریكای له‌ شه‌ڕی دژی داعش بۆ پێشمه‌رگه‌ و هاوكاریكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ پرۆسه‌ی چاكسازیدا كرد."

بۆ پەیوەندییەکانى هەرێم و بەغدا "خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور نیشان دا". هەروەها "چه‌سپاندنی سیسته‌می فیدرالی له‌ عێراق به‌ كلیكی چاره‌سه‌ری له‌قه‌ڵه‌م دا كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌كدایه."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین