ئه‌مه‌ريكا: له‌ گه‌رى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى توركيا هه‌ركه‌سێك سه‌ركه‌وێت ئێمه‌ كارى له‌گه‌ڵ دەكه‌ين عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

جيك سۆليڤان، راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەیی ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، "هه‌ر كانديدێك له‌ هه‌ڵبژاردنى گه‌رى دووه‌مى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا سه‌ربكه‌وێت ئاماده‌ين كارى له‌گه‌ڵ بكه‌ين."

پێنجشه‌ممه‌ (18/ئايار،2023) ماڵپه‌رى (جمهوريه‌ت) بڵاويكرده‌وه‌  ڕاوێژكارى ئاسايشى ئه‌مه‌ريكا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى (14)ى ئايارى توركيا رايگه‌ياند، "له‌ گه‌رى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا ئه‌و كانديدانه‌ى ماون هه‌ركامه‌يه‌كيان سه‌ربكه‌وێت ئێمه‌ ئاماده‌ين كارى له‌گه‌ڵ بكه‌ين، له‌سه‌ر پرسه‌كانى ئۆكرانيا و له‌چوارچێوه‌ى پرسى ناوچه‌ييه‌كان و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ڕۆڵى توركيا له‌ناتۆ كارده‌كه‌ين. ئامانجى ئێمه‌ بينينى توركيايه‌كى ديموكراسييه‌‌كى به‌هێزه‌." 

سۆلیڤان سه‌باره‌ت به‌ ماوه‌ى درێژكردنه‌وه‌ى ناردنى دانه‌وێڵه‌ له‌ ده‌رياى ره‌ش جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كارێكى باشه‌ بۆ ده‌ستپێشخه‌رى درێژكردنه‌وه‌ى رێره‌وه‌ى دانه‌وێڵه‌ له‌ده‌رياى ره‌ش، ئێمه‌ وه‌ك ئه‌مريكا به‌رده‌وامى به‌ پاڵپشتى كردنى هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ناردنى دانه‌وێڵه‌ ده‌كه‌ين بۆئه‌وه‌ى ئه‌م به‌رهه‌مه‌ به‌ئاسانى بگاته‌ بازاره‌كانى جيهان. 

لە بەشێكی تری قسەكانی گوتى، "ئێمه‌ ئاگادارين كه‌ رووسيا به‌رده‌وامه‌ له‌ بارمته‌گرتنى ڕێره‌وى دانه‌وێڵه‌، هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌ى كاركردنى درێژكراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام رۆژه‌كانى هه‌ژماركراوه‌. ئێمه‌ هاوبه‌شى بۆچوونى كاركردنين بۆ رێره‌وى دانه‌وێڵه‌ ‌هه‌موو جيهان شايه‌نى سه‌قامگيرييه‌ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ين بۆ ئه‌وه‌ى پێداويستى وڵاتان دابين بكه‌ين به‌تايبه‌ت وڵاته‌ هه‌ژاره‌كان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین