كچه‌ كوردێك سه‌رنجى ئیتاڵییه‌كانى راكێشا کولتوور

كچه‌ كوردێك سه‌رنجى ئیتاڵییه‌كانى راكێشا

نوچه‌نێت

زه‌هرا دۆگان كه‌ كچه‌ كوردێكى باكوورى كوردستانه‌ توانى له‌ هونه‌رى كارۆل راما له‌ ئیتاڵیا خه‌ڵاتى ئه‌مساڵ به‌ده‌ست بهێنێ.

شوان سدیق كه‌ رۆژنامه‌نووسێكى كورده‌ له‌ ئیتاڵیا بابه‌تێكى له‌ په‌یجى خۆى له‌ فه‌یسبووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ و باسى كارى داهێنه‌رانه‌ى زه‌هرا دۆگانى كردووه‌ و تێیدا ده‌ڵێ، “زەھرا دۆگان ھونەرمەند و رۆژنامەنووس و شێوەکاری کورد توانی خەڵاتی گەورەی ھونەری کارۆڵ ڕاما لە ئیتاڵیا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بباتەوە، خەڵاتی کارۆڵ ڕاما لەبواری ھونەری ئاستێکی بەرز و ناوبانگی جیھانی ھەیە”.

زه‌هرا هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووسێكى كورده‌ له‌ ساڵى 1989 له‌ ئامه‌د له‌ دایكبووه‌ و چه‌ندان جار له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا له‌سه‌ر نووسین و تابلۆكانى رووبه‌ڕووى كێشه‌ بووه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین