وەزیری دارایی دڵنیایی لەسەر مووچە و بودجەی ساڵانی داهاتوو دەدات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی دەدات لەسەر ئەوەی دەست بۆ مووچەی فەرمانبەران نابردرێت و هەروەها دووپاتی دەكاتەوە بێ رەزامەندی سەرۆك وەزیران و پەرلەمان بودجەی دوو ساڵی داهاتوو تێناپەڕن.

ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی ئایاری 2023 تەیف سامی لە لێدوانێكی كە لە ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاوكراوەتەوە، دووپاتی دەكاتەوە بە هیچ بیانوویەك دەست بۆ مووچەی فەرمانبەران نابردرێت و دەشڵێ‌، "ئەگەرهاتوو پەرلەمان كۆی قەبارەی بودجە كەم بكاتەوە، ئەوا دەبێت پێشتر سەرۆك وەزیران ئاگادار بكاتەوە".

سەبارەت بە بودجەی ساڵانی 2024 و 2025یش تەیف سامی دەڵێ‌، "بودجەی ئەمساڵ بنەڕەتە، دەتوانرێت بۆ ساڵانی داهاتوو گۆڕانكاری تێدا بكرێت لەلایەن وەزیری دارایی و پلاندانان ئینجا بۆ سەرۆك وەزیران بەرزبكرێتەوە و دواتریش رەوانەی پەرلەمان بكرێت بۆ پەسەندكردنی".

شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كرد، ئەم هەفتەیە پەرلەمانی عێراق دەنگ بە بودجەی گشتی ئەمساڵ دەدات. بودجەی گشتی ئەمساڵ قەبارەكەی 199 ترلیۆن دینارە.
 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین