وادەی دەنگدان بە بودجەی گشتی عێراق دیاری كرا کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، 17ی ئەم مانگە بۆ دەنگدان بە بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2023 دیاری كراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئایاری 2023 عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێكدا كە لە ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاوكراوەتەوە، دووپات لەسەر پەلەكردن لە پەسەندكردنی بودجە دەكاتەوە و دەڵێ‌، "تاوتوێكردنی بودجە بەرەو پێشچووە".

لە راگەیێندراوەكەی باسی ئەوەیش دەكات كە هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كە لە زۆربەی لایەنە سیاسییەكانی بەشداربوو لە حكومەتی عێراق پێكدێت، 17ی ئەم مانگەی بۆ دەنگدان لەسەر بودجە دیاری كردووە.

عێراق لە ساڵی 2022 بە هۆی كێشە سیاسییەكانەوە بودجەی گشتی نەبوو، ئەم جارە حكومەتی عێراق بودجەی سێ‌ ساڵی بە یەكەوە ئامادە كردووە بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 . كە تەنیا قەبارەی بودجەی ئەمساڵ 199 ترلیۆن دینارە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین