دەروازەیەکى نوێى بازرگانى لە نێوان هەرێمى کوردستان و تورکیا دەکرێتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

دەروازەیەکى نوێى نێودەوڵەتی لە نێوان هەرێمى کوردستان و تورکیا دەکرێتەوە. سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، لەم هەفتەیە بە فەرمى بەڕووى گەشتیاراندا دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (هەشتى ئایار/2023) هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە ماڵپەڕى حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند، "لە مەراسیمێكی فەرمیدا و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و توركیا، ئەم هەفتەیە بە فەرمی سنووری نێودەوڵەتیی زێت بەڕووی گەشتیاراندا دەكرێتەوە."

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاماژە بەوەشدەکات، "لە قۆناغی دووەمیشدا كار بۆ ئەوە دەكرێ تێیدا بزاڤی بازرگانی وەگەڕ بخرێت."

بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێمى کوردستان، دوێنێ یەکشەممە سەرۆک ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی دەروازەكەیان کردووە و بۆ یەکەمجار ئاڵای کوردستان لەو دەروازەیە هەڵدرا.

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروانمەزن، لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەبێتە دەروازەیەکی نوێی نێودەوڵەتی لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین