کولتوور

نوچه‌نێت

دەزگای پەخشی راندۆم هاوس ئاشكرای كرد لە ساڵی 2024 بە بۆنەی تێپەڕبوونی 10 ساڵ بەسەر مردنی گابرێیل گارسیا ماركیز، رۆمانێكی نوێی بڵاودەبێتەوە بە ناوی "لە ئاب بەیەكتر دەگەین".

ئەمڕۆ یەكشەممە 30ی نیسانی 2023 رۆژنامەی عەرەب بڵاویكردووەتەوە، رۆژی هەینی رابردوو دەزگای پەخشی راندۆم هاوس ئاشكرای كردووە، لە ساڵی داهاتوو بە بۆنەی 10 بەسەر مردنی ماركیز، رۆمانێكی نوێ بڵاودەكاتەوە، یەكەم جاریش لەو وڵاتانە بڵاودەكرێنەوە كە بە ئیسپانی زمانن. دەزگاكە دووپاتیشی دەكاتەوە بڵاوكردنەوەی ئەو رۆمانەی ماركیز، گرنگترین رووداوی ئەدەبی ساڵی داهاتوو دەبێت.

وەك كەسوكاری ماركیز ئاشكرایان كردووە، ئەم رۆمانەی ماركیز بە دوایین كۆششی ماركیز دادەنرێت كە لە بارودۆخێكی سەخت بۆ نووسینی داویەتی. ناونیشانی رۆمانەكەیش بەم شێوەیەیە " We'll See Each Other in August"

گابریێل گارسیا ماركیز لە ساڵی 1927 لە كۆلۆمبیا لەدایكبووە و لە ساڵی 1982 خەڵاتی نۆبڵی لە ئەدەب وەرگرتووە. ماركیز بە دەیان كتێبی رۆمان و چیرۆكی بڵاوكردووەتەوە وجگە لەمەیش ماوەی دەیان ساڵ لە رۆژنامەوانی كاری كردووە. بە ناوبانگترین كتێبەكانی "سەد ساڵ تەنیایی" "خۆشەویستی لەسەردەمی كۆلێرا"یە كە چەندان جار كراونەتە فیلم و بە دەیان زمان بڵاوكراونەتەوە. ماركیز لە 17ی نیسانی 2014 كۆچی دوایی كرد. بەگوێرەی ئەو ئامارانەی هەن، تەنیا رۆمانی سەد ساڵ تەنیایی زیاتر لە 30 ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە.
 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین