وەرزی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق درێژ دەكرێتەوە
نوچهنێت
رائید مالیكی ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، بە مەبەستی تێپەڕاندنی بودجەی گشتی عێراق ماوەی ئەم وەرزەی یاسادانان بۆ مانگێك درێژ دەكرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 24ی نیسانی 2023 رائید مالیكی لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی شەفەق نیوز ئاشكرای دەكات، پەرلەمان بە نیازە وەرزی یاسادانان درێژ بكاتەوە، بە ئامانجی تێپەڕاندنی بودجە.
روونیشی دەكاتەوە ئەم وەرزەی یاسادانان لە نۆی ئایار كۆتایی دێت، بەهۆی بوونی ناكۆكی زۆر لەسەر بودجە ئەوا پێشبینی دەكرێت بەم ماوە "كورتە" تەواو نەكرێت، بۆیە پەرلەمان ناچار دەبێت ماوەی ئەم وەرزە درێژ بكاتەوە، چونكە ئەگەر ئەم بڕیارە نەدات ئەوا پەرلەمان مانگێك دەكەوێتە پشوو.
بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ كراوە و بەڵام تا ئێستا پەسەند نەكراون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment